ته‌رمی دوو سیاسه‌تمه‌دار له‌ ماڵه‌كانیان دۆزرانه‌وه‌


نەتەوە  |   14:21:50 2019-06-09  |   (658) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لەماوەی دوو رۆژدا لە هەردوو "ویلایەتی ئارکانساس و ئۆکلاهۆما" دوو سیناتۆری پێشووی ئه‌مریكا بە کوژراوی لە ماڵەکانیان دۆزراونەتەوە.
A+    A-

 

لە ئەرکانساس تەرمی لیندا کۆڵینس سمیس، سیناتۆری پێشووی کۆمارییەکان لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە کە ئاسەواری گولـله‌ بەسەر جەستەیەوە دیاربووە، بەرپرسان رایانگەیاند، لەوەدەچێت ئەو ئافرەتە بەدەستی ئەندامێکی خێزانەکەی کوژرابێت.

 

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ لە ئۆکلاهۆما، جۆناتان نیکۆلسی تەمەن 53 ساڵ کە لە ساڵی 2000 تاوەکو 2012 سیناتۆری کۆمارییەکان بوو، لە ماڵەکەی خۆیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە، ئەو سیناتۆرەش ئاسەواری گولـله‌ بەجەستەیەوە دیاربووە.

 

تا ئێستا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی لەنێوان ئەو دوو رووداوی کوشتنەدا نەدۆزیووەتەوە، بەڵام پۆلیسی هەردوو ویلایەتەکە لە لێکۆڵینەوەکانیان لە کەیسی گیانلەدەستدانی هەردوو سیناتۆرەکە بەردەوامن.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان