دامه‌زراندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌


نەتەوە  |   13:10:02 2019-06-09  |   (2,050) جار خوێندراوەتەوە

loading...
كۆمسیۆنی "باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق" واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بۆ هه‌ر بنكه‌یه‌ك دوو كارمه‌ند زیاد ده‌كرێت".
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕزگار حاجی حه‌مه‌، جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ڕایگه‌یاندوه‌، "دوای ئه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی عیراق له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌موارده‌كرێته‌وه‌و واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش دیاریده‌كرێت، كۆمسیۆن كارمه‌ند بۆ بنكه‌كانی ده‌رهێنانی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان زیاد ده‌كات".


ناوبراو رونیشیكردوه‌، "له‌ئێستادا له‌بنكه‌كانی ده‌رهێنانی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان ته‌نها كارمه‌ندانی پێشوتر كارده‌كه‌ن، به‌ڵام دوای دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، بۆ هه‌ر بنكه‌یه‌ك دوو كارمه‌ند زیادده‌كرێت".





loading...











زۆرترین بینراوەکان