بڕیارێك لەبارەی دەوامی فەرمانبەرانەوە جێبەجێ دەكرێت


نەتەوە  |   20:02:10 2019-06-08  |   (7,190) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لە "سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه‌" بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی زیادكردنی دەوامی فەرمانگەكان، دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، پارێزگاری سلێمانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات.
A+    A-

 

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاندوه‌، هەموو فەرمانگەو دامەزراوەیەكی حكومی، دەبێت بەو بریارەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە پابەندبن، كە تایبەتە بە ئاساییكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران.


ناوبراو وتیشی: بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران، لە دوای كۆتایی هاتنی پشووی جەژنی رەمەزانەوە جێبەجێ دەكرێت و دەوامی فەرمانبەران ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام مافی خۆیشیانە داوای مۆڵەت بكەن، كە بەگوێرەی یاسا بۆیان دەستبەركراوە.


لای خۆشیەوە، خەلیل عەبدوڵڵا، بەرێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێم، به‌سایتی ئێس ئێن ئێنی ڕاگەیاندوه‌، بریارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانمان بەدەست گەیشتووە، كە سەرجەم فەرمانبەران دەگرێتەوەو ئێمەش گشتاندنمان بۆ فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەت كردووە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان