تاکە مەترسیی خواردنی شوتی بزانه‌


نەتەوە  |   18:46:53 2019-06-08  |   (2,932) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سه‌رباری ده‌یان سود، كه‌ خواردنی شوتی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان خواردنی ته‌ندروستی مرۆڤ روبه‌ڕووی مه‌ترسیه‌ك ده‌كاته‌وه‌.
A+    A-

 

شوتی ٩٢%ی ئاوە بۆیە چەندین سودی تەندروستی ھەیە و پڕە لەڤیتامین ئی و سی و دژە ئۆکسان و ترشی ئەمینی وھەرچەند شوتی زۆر پێ بگات رێژەی لیکۆبین و بیتاکارۆتینی زۆرترە. 


بەپێی توێژینەوەکان بەشە سپیەکەی توێکڵی شوتی زۆرێک سیترۆلین و ترشی ئەمینی تێدایە، کەسوری خوێن لەدڵدا باش دەکات و زامنی سەلامەتی دڵ دەکات، هه‌روه‌ها تۆوەکەشی مەگنیسیۆم و پرۆتین و چەوری تەندروست و ڤیتامین بی تێدایە.


هه‌ر به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ شوتی چەندین سودی ھەیە لەوانە پاراستن لەتوشبون بەشێرپەنجە، ھاندەری تەندروستی دڵ، باشترکردنی تەندروستی چاو، رێگری لەتوشبون بەرەبوو، کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان، کەمکردنەوەی ھەوکردن، بەھێزکردنی تەندروستی پێست و قژ، چارەسەری گرفتی سێکسی لەپیاواندا، شێداری لەش. 


سەرباری ئەو سودە گرنگانه‌ خواردنی شوتی مەترسیشی ھەیە، كه‌ پەیوەندیدارە بەھەرسکردنەوە و توشی سکچون و گرفتی تری گەدەت دەکات و خواردنی ٣٠ ملیگرام لیکۆبین دەبێتە ھۆی توشبون بەگرفتی ھەرس و ئاوسان و سەرگێژخواردن.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان