واده‌ی‌ ناردنی‌ پاره‌ی‌ موچه‌ له‌به‌غداوه‌ ئاشكراكرا.. 23ی‌ مانگ كۆتایی دێت


نەتەوە  |   16:09:02 2019-06-08  |   (3,212) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی‌ "هه‌رێم" هه‌موو جۆره‌ خشته‌یه‌كی تایبه‌ت به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌مێدیاكانه‌وه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌و وه‌زاره‌ته‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌دوای 13ی مانگه‌وه‌ پاره‌كه‌ی به‌غدا ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، تائێستا ته‌نها فه‌رمان دراوه‌ به‌گه‌نجینه‌كانی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 9ی 6ی 2019 موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و رۆژی دووشەممە 10ی 6ی 2019 موچەی وەزارەتی دارایی دابه‌شبكه‌ن.


وتیشی:"تا پاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان كه‌ بڕه‌كه‌ی 378 ملیار دیناره‌ له‌به‌رده‌ست بێت، موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش له‌م هه‌فته‌یه‌دا دابه‌شده‌كرێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ چاوه‌ڕێی پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌كرێت بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌".


به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی خشته‌ی موچه‌ بڵاوناكاته‌وه‌، به‌ڵكو ڕۆژانه‌ یان چه‌ند ڕۆژ جارێك گه‌نجینه‌كانی هه‌رێم له‌دابه‌شكردنی موچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و خشتانه‌ی كه‌ له‌مێدیاكانه‌وه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، ڕاست نییه‌".


هه‌ر به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانی‌ سه‌رچاوه‌كه‌، وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاریداوه‌ ڕۆژانی 5ی هه‌موو مانگێك ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ بكات و ڕۆژی 23ی هه‌موو مانگێكیش كۆتایی پێبهێنێت، له‌باره‌ی پاره‌كه‌ی به‌غداشه‌وه‌ ئاشكرایكرد، "ئه‌و پاره‌یه‌ بڕه‌كه‌ی 452 ملیار دیناره‌و له‌دوای 13ی مانگه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان