لەبارەی سیستمی موچەوە وەزارەتی پێشمەرگە زانیاری بڵاودەكاتەوە


نەتەوە  |   17:04:29 2019-06-07  |   (1,523) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی "پێشمەرگە" بەردەوامە لە پرۆسەی دابەشكردنی موچە لەرێی بانك و دروستكردنی دەفتەر چەكی بانك بۆ كارمەندەكانی، ئەمینداری گشتی وەزارەتەكەش رایدەگەیەنێت: تائێستا دیوانی وەزارەت تەواو نەبووەو مانگانەش (2 بۆ 3) بەڕێوەبەرایەتی موچەیان دەخرێتە بانكەوە.
A+    A-

 

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندوه‌، پڕۆژەی بەئەلیكترۆنیكردنی سیستمی موچە لەوەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامەو هەموو مانگێك (2 بۆ 3) بەڕێوەبەرایەتی موچەیان دەخرێتە بانكەوەو لەڕێگەی دەفتەرچەكەوە موچە وەردەگرن.


ناوبراو وتیشی: "وەزارەتی پێشمەرگە پێكدێت لەدیوانی وەزارەت، كە ئەوانیش كۆمەڵێك بەڕێوەبەرایەتی لەخۆدەگرێت، لیواكانی دەرەوەی وەزارەت و هەندێك دامودەزگای دەرەوە وەكو بنكەی مەشق، كۆلێژی ئەركان، لەگەڵ چەند بانكێك هەماهەنگی كراوە بۆئەوەی ئەو شوێنانە لەبانكەوە موچە وەربگرن و لەدوای تەواوبوونی دیوانی وەزارەت، موچەی لیواكانی پێشمەرگە دەخرێتە بانكەوە".


لای خۆشیه‌وه‌ عەمید حسێن جێگری بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە به‌ ماڵپه‌ڕی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی راگه‌یاندووه‌، زیاتر لە 20 بەڕێوەبەرایەتی لەدیوانی وەزارەتی پێشمەرگە موچە لەڕێگەی سیستمی بانكییەوە وەردەگرن، وتیشی: " پرۆسەكە بەردەوامەو هیچ وادەیەكیش بۆ تەواوبوونی دیارینەكراوە".





loading...











زۆرترین بینراوەکان