خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێك شه‌وانه‌ به‌پێچه‌وانه‌ هه‌موو خانمان كارێك ده‌كات


نەتەوە  |   16:42:25 2019-06-07  |   (1,497) جار خوێندراوەتەوە

loading...
خانمه‌ گۆرانی بێژێكی "ئه‌مریكی" به‌ به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م خانمانی جیهان له‌شه‌واندا پێش نوستن میكیاج ده‌كات و هۆكاره‌كه‌شی ده‌خاته‌ڕوو.
A+    A-

 

دولی بارتون خانمه‌ گۆرانی بێژێكی ئه‌مریكی داوا له‌خانمان ده‌كات له‌به‌ر دوو هۆكار به‌شه‌وان پێش نوستن میكیاج بكه‌ن، یه‌كه‌م به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كاتێك مێرده‌كانیان دێنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ جوان ده‌ربكه‌ون، دووه‌میش له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌ك حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو له‌شه‌ودا رووبدات و پێویست بكات بێته‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ت یان شوقه‌كه‌ت، تا كه‌سانی تر به‌شێوه‌یه‌كی ناشرین نه‌تبینن.


ئه‌و خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، ئه‌و كاره‌ی من ده‌یكه‌ن بۆ ته‌ندروستیشم سوودی زۆری هه‌یه‌ و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ كه‌ له‌ئێستادا ته‌مه‌نم 73 ساڵه‌ به‌شێوه‌یه‌كی جوان ده‌ربكه‌وم.


ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ زۆربه‌ی پسپۆڕانی بواری پێست پێیان وایه‌ خانمان پێش خه‌وتن باشتره‌ میكیاجه‌كه‌یان پاكبكه‌نه‌وه‌ و زۆربه‌ی خانمانیش هه‌ر ئه‌م كاره‌ده‌كه‌ن و خۆیان له‌ میكیاجكردنی به‌ر له‌ خه‌وتن به‌دورده‌گرن.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان