خواردنی لیمۆ ئەم زیانانە بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت


نەتەوە  |   18:06:04 2019-06-06  |   (922) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرەڕای بوونی چەندین سوودی تەندروستی لیمۆ بۆ تەندروستیی مرۆڤ و دەوڵەمەندییەکەی بەڤیتامی سی و رۆڵی لە بەھێزکردنی بەرگریی لەشدا بەڵام لەبەرامبەردا خواردنی لیمۆ چەند  کاریگەرییەکی لاوەکیشی ھەیەو چەند گرفتێک تووشی مرۆڤ دەکات.
A+    A-

 

مەترسیی لەو گرفتانەش وادەخوازێت کە لیمۆ سەرەڕای خاسیەتەکانی واباشترە کەمتر بخورێت.

 

لەو گرفتانەش کە رووبەڕووی مرۆڤ دەبنەوە بەهۆی زۆر خواردنی لیمۆوە بریتین لە:

 

1-گرفتی گەدە: راستە ھەرس ئاسان دەکات، بەڵام ترشەڵۆکی زۆر گرفتی گەدە دروست دەکات، بەڵێ دەتوانێ رزگارت بکات لەژەھر، بەڵام بەمەرجێک لەش بەرگەی ئەو ترشەڵۆکە زۆرە بگرێت.

 

2-ھەستی سەرمابوون زیاددەکات: بەھۆی زۆرخواردنی لیمۆوە ھەستی سەرما دروست دەکات بەڵام ئەمە گونجاو نییە بۆ رۆژانی سەرما، رادەی بەرگەگرتنی لەش بۆ سەرما جیاوازە بەھۆی جگەرەوە، کە ھەریەکە و چالاکی خۆی ھەیە بۆیە باشترە بەیانیان لیمۆ نەخورێت.

 

3-تووشی زیانگەیاندنی دەکات بەدانەکان: لیمۆ ھەستیاریی ددان زیاتر دەکات، یەکێک لە توێژینەوە ئەمریکیەکانیش دووپاتی کردووەتەوە کە زۆر خواردنی گیراوە ترشەکان، بەتایبەتی ئەوانەی لیمۆیان تێدایە، دەبێتە ھۆی فشەڵبوونی ددان و خوێنبەربوونی پووک.





loading...











زۆرترین بینراوەکان