لەبارەی ئەم دوو جۆرە خۆراکەوە دڵنیایی دەدرێتە هاووڵاتیان


نەتەوە  |   17:17:50 2019-06-06  |   (494) جار خوێندراوەتەوە

loading...
روونكردنەوە لەبارەی خواردنی "قرژاڵ و رۆبیانەوە بڵاودەکرێتەوەو بەڕێوەبەری چاودێریی و بازرگانی سلێمانی- یش رایدەگەیەنێت: "ئەو قرژاڵ و رۆبیانانەی لەبازاڕ و ماركێتەكاندا هەن مردارەوەبووی وڵاتانی دەرەوە نییە، بەڵكو لەخاڵە سنووریەكاندا بەوردی پشكنینیان بۆ دەكرێت ئەوكاتە رێگە بە هاوردەکردنیان پێدەدرێت".
A+    A-


لەو رووەشەوە سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی بە سایتی تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە:  "ئەو بەرهەمی قرژاڵ و رۆبیانانەی کە لە دەرەوەی هەرێمەوە هاوردە دەكرێن، هیچ مەترسییەكیان لەسەر تەندروستیی هاووڵاتیان نییە، بەڵكو پشكنینی وردیان بۆ دەكرێت ئەوكاتە دەهێنرێتە بازاڕەوە".

 

دەشڵێت: "لە دەروازەكانەوە بەشی كەرەنیتینەی كشتوكاڵی هەیە کە پشكنینیان لەوێ بۆ دەكرێت، ئەوكات هاوردە دەكرێت، بەهیچ  شێوەیەكیش ئەو قرژاڵ و رۆبیانانەی دەهێنرێتە هەرێمەوە، پێشوەختە مردار نەبوونەتەوە كە بهێنرێتە هەرێم و ساغبكرێنەوە، بڵاوبونەوەی هەواڵی لەو شێوەیەش دوورە لەڕاستییەوە".

 

روونیشیكردەوە کە ئەگەر پێشتر قرژاڵ و رۆبیان هێنرابێت و مردار بووبنەوە، لەیەكەی كەرەنتینەی كشتوكاڵی دەروازەكان ئاشكرا دەكرێت و رێگەی پێنادرێت".

 

ئاماژەشی بەوە داوە کە "بەردەوام لەناو بازاڕو ماركێتەكانیشدا پشكنین بۆ ئەو بەرهەمی قرژاڵ و رۆبیانانە دەكرێت و دەركەوتووە هیچ مەترسییەكی لەسەر تەندروستیی هاووڵاتیان نییە".





loading...











زۆرترین بینراوەکان