میكانیزمی دابه‌شكردنی مووچه‌ی‌ خانه‌نشینان ده‌گۆڕێت


نەتەوە  |   14:50:15 2019-06-06  |   (2,249) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ده‌سته‌ی گشتیی خانه‌نشینانی په‌یامێك ئاراسته‌ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: "به‌ڵێنیان له ‌وه‌زاره‌تی دارایی عیراق وه‌رگرتووه‌ كه‌ له‌م مانگه‌وه‌، مووچه‌كانیان مانگانه‌ وه‌رده‌گرن له‌بری دوو مانگ جارێك و په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌بیش ئه‌و هه‌واڵه‌ پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
A+    A-


كازم سه‌یاد ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاندووە: "ده‌سته‌ی گشتیی خانه‌نشین به‌ڵێنیان له ‌وه‌زاره‌تی دارایی عیراق وه‌رگرتووه‌ كه‌ له‌مانگی (6)ی ئه‌مساڵه‌وه‌ مووچه‌ی خانه‌نشینی مانگانه‌ دابه‌شده‌كرێت له‌بری ئه‌وه‌ی دوو مانگ جارێك بدرێت به ‌خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیی".

 

لەوبارەیەشەوە بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: "ئه‌و بڕیاره‌ له ‌سوودی خانه‌نشینان ده‌بێت، چونكه‌ مووچه‌ی مانگانه‌ پێداویستیی خه‌ڵك پڕده‌كاته‌وه‌ نه‌ك دوو مانگ جارێك".

 

هاوكات، به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌نراوێكی ده‌سته‌ی گشتیی خانه‌نشینی عیراق، وه‌زیری دارایی عیراق ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه‌ كه‌ له‌م مانگه‌وه‌ مووچه‌ی خانه‌نشینانی عیراق (مه‌ده‌نی، سه‌ربازیی) هه‌موو مانگێك دابه‌شبكرێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان