باری ته‌ندروستی هه‌یفا وه‌هبی تێكچووه‌


نەتەوە  |   15:23:32 2019-06-05  |   (2,140) جار خوێندراوەتەوە

loading...
خانمه‌ گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری لوبنانی "هه‌یفا وه‌هبی" نهێنیی ده‌رنه‌كه‌وتنی له‌ماوه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند كه‌ باری ته‌ندروستیی تێكچووه‌ و نه‌خۆش كه‌وتوه‌.
A+    A-

 

هه‌یفا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، وێڕای ئاراسته‌كردنی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌ بۆ هه‌وادارانی، هۆكاری ده‌رنه‌كه‌وتنی له‌ ماوه‌ی مانگی ره‌مه‌زان له‌ هیچ درامایه‌ك یان چاوپێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌، كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگێكه‌ نه‌خۆش كه‌وتوه‌ و باری ته‌ندروستیی تێكچووه‌.


ئه‌و خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ ئاشكرای نه‌كردوه‌، جۆری نه‌خۆشییه‌كه‌ی چییه‌، به‌ڵام له‌ تویته‌كه‌یدا داوای نزای له‌ هه‌وادارانی كردوه‌ و پێی راگه‌یاندون كه‌ به‌م نزیكانه‌ دێته‌وه‌ لایان و ویتویه‌تی: "سوپاسی خوا ده‌كه‌م بۆ هه‌موو شتێك..جه‌ژنتان پیرۆز بێت".





loading...











زۆرترین بینراوەکان