داهێنانێكی نوێ به‌فر ده‌كاته‌ سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با


نەتەوە  |   14:41:30 2019-06-05  |   (135) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كانی وه‌ك خۆر، ئاو و هه‌وا ده‌مێكه‌یه‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ جێگره‌وه‌ی سوته‌مه‌نی، بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با سودیا لێوه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام دوو توێژه‌ر له‌ ئه‌مریكا داهێنانێكیان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌فریش كاره‌با به‌رهه‌م بهێنن.
A+    A-

 

دوو توێژەر بەناوەکانی " ماھیر قازی  و ڕیچارد کانیر" لە زانکۆی کالیفۆڕنیا گەشەیان بە جۆرە ئامێرێک داوە بەناوی (snow-TENG) کە لە توانایدایە لە بەفر وزەی کارەبا بەرھەمبھێنرێت.


ماهیر قازی له‌و باره‌وه‌  رایگه‌یاندووه‌، ئەو ئامێرە لەکاتی بەفرباریندا پاترییەکەی شەپۆلی کارەبایی  دەنێرێت، نمونەیەکیان لەو ئامێرە دروستکردووە.


ئەو دوو توێژەرە داھێنانەکەیان لە وێستگەیەک داناوە لە ناوچەیەکی سارد کە شەپۆلی بەفری بەھێزی ھەیە، لە ھەوڵدان بۆئەوەی گەشەی زیاتر بە ئامێرەکەیان بدەن.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان