هۆشداری ده‌درێت له‌ ته‌قینه‌وه‌ی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا


نەتەوە  |   13:48:04 2019-06-05  |   (390) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرکردەی "رەوتی حیکمەی نیشتمانی" دەڵێت، بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق، دەبێ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن.
A+    A-

 

عەممار حەکیم، سەرکردەی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی لە وتاری نوێژی جەژندا جه‌ختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە و رایگه‌یاند: دەبێ لە داهاتوودا حکومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانیان رێک بخەنەوە و کێشە و دۆسییەکانیان چارەسەر بکەن.


هۆشداریشی داوە لە تەقینەوەی دۆخەکە ئەگەر بێت و کێشەکانی هەردوولا چارەسەر نەکرێن، بە هەڕەشە لەسەر یەکپارچەیی خاکی عێراق ناوی برد.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان