وه‌زاره‌تی‌ دارایی بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی‌ گۆڕانكاری له‌لیستی‌ موچه‌ ده‌دات


نەتەوە  |   12:01:03 2019-06-05  |   (5,477) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ گۆڕانكاری له‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی "په‌روه‌رده‌" له‌پشوی هاوین و دواخستنی‌ هاوشێوه‌ی‌ ساڵانی‌ ڕابردوو ده‌دات، به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانیش له‌مساڵدا ئه‌و هه‌نگاوه‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ په‌یڕه‌وناكرێت.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی ئێس ئێن ئێن له‌ هه‌واڵێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ دراون "له‌مساڵدا گۆڕانكاری له‌لیستی‌ موچه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ ناكرێت كه‌ ئێستا مانگانه‌ دوه‌م وه‌زاره‌ت موچه‌ وه‌رده‌گرن و ئه‌و خشته‌یه‌ی‌ دانراوه‌ جێگیره‌و ده‌ستكاری ناكرێت".


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "لیستی‌ وه‌زاره‌ته‌كان و ڕیزبه‌ندیان جێگیره‌و ده‌ستكاری موچه‌كانیان ناكرێت، ئه‌و حاڵه‌ته‌ی‌ ساڵانی‌ پێشتر هه‌بوه‌ به‌هۆی نه‌بونی‌ پاره‌ی‌ پێویست بوه‌ له‌به‌رده‌ستدا كه‌ خشته‌ی‌ موچه‌ گۆڕانكاری تێداكراوه‌".


به‌پێی ماڵپه‌ڕه‌كه‌، ئێستا بۆ دابینكردنی‌ موچه‌ داهاتی‌ ناوخۆو پاره‌كه‌ی‌ به‌غدایه‌ كه‌ مانگانه‌ موچه‌ی‌ پێ دابینده‌كرێت، ئه‌و دوو بڕه‌ پاره‌یه‌ش جێگیره‌، "بۆیه‌ ئه‌و لیسته‌ی‌ دانراوه‌ وه‌كو خۆیه‌تی‌ و هیچ گۆڕانكاریی تێدا ناكرێت، موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ش له‌پشوی هاویندا ده‌ستكاری ناكرێت و ناخرێته‌ ڕیزبه‌ندی كۆتای ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌وه‌ كه‌ مانگانه‌ موچه‌ی پێده‌درێت".


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، "هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نییه‌ كه‌ له‌پشوی هاوینی‌ ئه‌مساڵدا موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ له‌ڕیزبه‌ندی دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ده‌ستكاری بكرێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌و داهاته‌ی‌ كه‌ له‌به‌رده‌ستی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییدایه‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان