له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران بڕ پاره‌یه‌ك له‌ موچه‌خۆران وه‌رده‌گیرێته‌وه‌


نەتەوە  |   14:38:53 2019-06-04  |   (2,684) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی "عێراق" به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه‌، بڕه‌ پاره‌یه‌كی وه‌كوو جه‌ژنانه‌ له‌گه‌ڵ مووچه‌دا به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌شكرد، ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌یی له‌موچه‌خۆران ده‌ركرد.
A+    A-

 

پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق جه‌ژنانه‌ی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دابه‌شكرد، به‌ڵام به‌پێی نوسراوێكی ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ ژماره‌ (ش.ز.ل) كه‌ له‌ رۆژی 3ی حوزه‌یرانی 2019 ده‌رچووه‌، داوا له‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه‌ نه‌به‌ستراوه‌كان ده‌كات، ئه‌و جه‌ژنانه‌یه‌ی پێیاندراوه‌ لێیان وه‌ربگیرێته‌وه‌و له‌ مووچه‌كانیان ببڕدرێت.


به‌پێی نوسراوه‌كه‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی جه‌ژنانه‌كه‌ له‌ سه‌ر رێنمایی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه‌ و رونیشكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و بڕیاره‌ له‌ ئه‌نجامی سووربوونی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ له‌سه‌ر پاراستنی هاوسه‌نگی نێوان هاووڵاتیان له‌ هه‌موو چین و توێژه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ جیاكاریی له‌نێوان هاووڵاتیاندا.





loading...











زۆرترین بینراوەکان