هەواڵێکی چاوەڕواننەکراو لەبارەی نەیمارەوە 


نەتەوە  |   14:18:21 2019-06-04  |   (622) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی دەستدرێژی کردنه‌ سەر "کچێک" له‌لایه‌ن نەیمار داسیلڤاوه‌، میدیاكانی هه‌ژاند، کاردانەوەكان به‌رده‌وامه‌ و رۆژنامەیه‌كی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه‌، كه‌ ریال مەدرید خۆی لە گواستنەوەی نەیمار دووركردۆته‌وه‌.
A+    A-

 

رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا، وێنەیەکی نەیماری لە لاپەرەی یەکەمیدا داناوە و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ریال مەدرید خۆی لە گواستنەوەی نەیمار داسیلڤا دوورکردووەتەوە و نایەوێت ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی، لەکاتێکدا پێشتر زۆر هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکەی پاریس سانجێرمانی دەدا.


ئه‌وه‌ش باس كراوه‌، بەهۆی ئەو کارەی نەیمار کردوویەتی، پێدەچێت یاریزانەکە رووبەڕووی سزایەکی قورس ببێتەوە و بۆ ماوەی 5 ساڵ رابگیرێت، ئەمەش ریال مەدریدی ناچار کردووە بیر لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە نەکاتەوە.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هەفتەی رابردوو راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ئاشکرایانکرد، نەیمار داسیلڤا دەستدرێژی کردووەتە سەر کچێک، بەو هۆیەوە پۆلیسی فەرەنسا ئەو یاریزانەی بانگهێشتی دادگا کردووە، ئەم رووداوەش له‌ رۆژانی رابردوودا زۆرترین کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان