به‌فه‌رمی وه‌ڵاتێك یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی دیاریكرد


نەتەوە  |   14:17:15 2019-06-03  |   (11,480) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەندامی دامەزراوەی بینینی مانگ لە نوسینگەی "رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران"، رایگەیاندوه‌، سبەی سێشەممە 4ی حوزەیران تەواوكەری مانگی رەمەزانە و رۆژی چوارشەممە 5ی حوزەیران یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە".
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3/6/2019، ئاژانسی بۆرنای ئێرانی لەزاری عەلیڕەزا موەحید نەژاد، ئەندامی دامەزراوەی بینینی مانگ لە نوسینگەی عه‌لی خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگەیاندوه‌، "سبەی سێشەممە 4ی حوزەیران تەواوكەری مانگی رەمەزانە و رۆژی چوارشەممە 5ی حوزەیران یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە".


رونیشیكردۆته‌وه‌، "بینینی مانگ لەمساڵدا سەخت و ئەستەمە و بڕیارە ئێوارەی رۆژی سێشەممە، بۆ بینینی مانگ 100 گروپ لە ناوچە جیاوازەكانی ئێراندا، جێگیر ببن".





loading...











زۆرترین بینراوەکان