حكومه‌ت بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی دەردەكات  


نەتەوە  |   19:14:14 2019-06-02  |   (1,141) جار خوێندراوەتەوە

loading...
حكومەتی "عیراق" بڕیارێكی لە بەرژەوەندی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی ده‌ركرد، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ماوەی سێ‌ ساڵە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی لە هەرێم ڕاگیراوە و تەنها پلەبەرزكردنەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە هەیە.
A+    A-

 

به‌پێی میدیاكانی عیراق، وەزارەتی دارایی ئه‌و وڵاته‌ ڕەزامەندی داوە لەسەر هەژمار كردنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران لە بەرواری شایستەبوونی فەرمانبەرەوە بە پلەبەرزكردنەوەكە نەك ڕۆژی دەرچوونی فەرمانی پلەبەرزكردنەوەكە.


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هەموو شایستە دارایی و وەزیفییەكان دەبێت بدرێت بە فەرمانبەر لەڕۆژی شایستەبوونی بە پلەبەرزكردنەوە نەك وەك ئێستا، كە لەڕۆژی دەرچوونی فەرمانەكەوە پێی دەدرێت.


ئەم بڕیاره‌ی حكومەتی عیراق دەربارەی فەرمانبەران لەكاتێكدایە، كە سیستمی مووچە و یاسای ڕاژەی شارستانی لە عیراق و هەرێم وەك یەكە، بەلام حكومەتی هەرێم بەهۆی قەیرانی داراییەوە ماوەی سێ‌ ساڵە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی ڕاگرتووە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان