خانمه‌ گۆرانی بێژی ناسراوی كورد وێنەی ڕۆژی هاوسەرگیری بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   14:26:17 2019-06-02  |   (2,378) جار خوێندراوەتەوە

loading...
هونەرمەندی ناسراوی كورد "شەهێن تاڵەبانی"، لە دوا 46 ساڵ لە ژیانی هاوسەرگیری وێنەیەکی ڕۆژی هاوسەرگیریەکەی بڵاوكرده‌وه‌.
A+    A-

 

شەهێن تاڵەبانی، لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەكه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ش نوسیویه‌تی: "وێنەی ڕۆژی هاوسەرگیرم ساڵی 1973".


جێی باسه‌ شەهێن تاڵەبانی تەمەنی 70 ساڵە و خه‌ڵكی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و بەهۆی ستەمی كۆماریی ئیسلامی ئێرانەوە ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌ ئەوروپا دەژیت و خاوەنی دەیان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی تایبەت بە خۆیەتی و دەنگێكی ناسراوە لە هونەری كوردیدا.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان