وەزارەتی دارایی بڕیارێك له‌باره‌ی فەرمانبەران دەردەكات  


نەتەوە  |   18:48:31 2019-05-31  |   (2,170) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی دارایی "حكومەتی عیراق" بڕیارێك سەبارەت بە دامەزراندنی فەرمانبەران دەردەكات و رایده‌گه‌یه‌نێت، نابێت فەرمانبەر بەنانیشانی "كرێی ڕۆژانە یان خۆبەخش" دابمەزرێن.
A+    A-

 

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی عیراق، جگە لەو حاڵەتانەی لەئێستادا هەن، بڕیار دراوە بە قەدەغەكردنی دامەزراندنی فەرمانبەران لەژێر ناوی "كرێی ڕۆژانە یان خۆبەخش".


له‌ نوسراوه‌كه‌دا، كە واژۆی فوئاد حسێن، وەزیری دارایی لەسەرە و گشتاندنی بۆ سەرجەم وەزارەتەكان پێ‌ كراوە، رونیشكراوه‌ته‌وه‌، هیچ بەڵگەیەكی یاسایی نییە ڕێگە بە وەزارەت و لایەنەكانی نەبەستراو بە وەزارەت یان پارێزگاكان بدات بە دامەزراندن یان گرێبەست كردنی نوێ‌ لەژێر ناونیشانی "خۆبەخشی و بێ‌ پارە".


دووپاتیشكراوه‌ته‌وه‌، " لەحاڵەتی سەرپێچی كردنی ئەم گشتاندنە وەزارەت و فەرمانگە و پارێزگاكان بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵدەگرن.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان