سه‌ركرده‌یه‌كی باڵا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە سەرجەم پۆستە حزبییەكانی راگه‌یاند


نەتەوە  |   17:54:55 2019-05-31  |   (2,850) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆكی "هاوپەیمانی نەسر و سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق"، كە هاوكات سەركردەیەكی باڵای حزبی دەعوەی ئیسلامییه‌، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە سەرجەم پۆستە حزبییەكانی ڕاگەیاند.
A+    A-

 

له‌ نامه‌یه‌كدا، كه‌ ئاڕاستەی حزبی دەعوەی كردووه‌، حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ رایگه‌یاندووه‌، له‌به‌رده‌م بەستنی كۆنگرەی داهاتووی حزبی دەعوەین و دەمەوێت پابەندبوونی خۆم دووپات بكەمەوە بە پەیامە شەرعی و نیشتمانیەكەیەوە، هەروەها پەیامی كەلەپوور و بۆچوون، كار و قوربانیدان و ئامانجە گەورەكانی حیزب.


به‌وته‌ی عه‌بادی، ئەزموونی سیاسی لە كۆمەڵگەدا بێ‌ كه‌موكوڕی نابێت، بەڵام گرنگ ڕاست كردنەوە و بەخۆداچوونەوەیە و بەردەوامییە لەسەر پلانه‌كان بەپێی پرنسیپی بەرپرسیارێتی.


ناوبراو داواش لە حزبی دەعوە ده‌كات، بۆ "بەخۆداچوونەوە و نوێكردنەوەی گوتار و پەیكەری ڕێكخستن، خوێنی نوێ لە گەنجان بۆ سەرجەم جومگەكان و بەتایبەتی سەركردایەتی حزب بهێننه‌ پێشه‌وه‌".


له‌ كۆتایشدا رایگه‌یاندووه‌، لێرەوە دەستبەرداربوون ڕایدەگەیەنم لە سەرجەم پۆستە حزبییەكانم و وەك سەربازێك دەمێنمەوە بۆ خزمەتی ڕەوتەكە".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان