وەزارەتی ئەوقاف یەکەم رۆژی جەژن راده‌گه‌یه‌نێت  


نەتەوە  |   14:13:36 2019-05-31  |   (12,555) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، "ئێوارەی رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان رادەگەیه‌نین". 
A+    A-

 

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە حکومەتی هەرێم رایگەیاندوه‌، "ئێوارەی رۆژی دووشەممە 3/6/2019، کە دەکاتە 29ـی رەمەزان، لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەت لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکانی پارێزگاکانی هەرێم لە پەیوەندیدا دەبن و دوای نوێژی مەغریب لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایدەگەیەنن، کە چواری حوزەیران یان پێنجی حوزەیران جەژنی رەمەزانە".


 وتیشی "ئێوارەی سێی حوزەیران ئەگەر مانگ بیندرا، ئەوا رۆژی سێشەممە، کە دەکاتە چواری حوزەیران یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت، ئەگەر بە هەر هۆکارێکیش مانگ نەبیندرا، پێنجی حوزەیران دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان".





loading...











زۆرترین بینراوەکان