مانچه‌سته‌ر سیتی واز له‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی ناهێنێت.. 90 ملیۆن دۆلار ره‌تده‌كاته‌وه‌


رۆژان رەحمان رەسول  |   11:10:17 2019-05-31  |   (131) جار خوێندراوەتەوە

loading...
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ئاشكرایده‌كات، "یانه‌ی مانچه‌سته‌ر سیتی پێشنیاری یانه‌ی بایه‌ر میونیخ بۆ كڕینی یاریزانێكی ئه‌و یانه‌كه‌ به‌ بڕی 89 ملیۆن دۆلاری ره‌تكردۆته‌وه‌".
A+    A-

 

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، یانه‌ی مانچه‌سته‌ر سیتی ره‌تیكردۆته‌وه‌ یاریزانی ئه‌ڵمانی یانه‌كه‌ "لیرۆی سانی" له‌ وه‌رزی گواستنه‌وه‌دا به‌ یانه‌ی بایه‌رن میونیخ بفرۆشێت.


به‌ پێی رۆژنامه‌كه‌، بایه‌رن میونیخ بۆ به‌ده‌ستهێنای لیرۆی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، كه‌ ساڵی 2016 چۆته‌ ریزه‌كانی یانه‌ی مانچه‌سته‌ر سیتی بڕی 89 ملیۆن دۆلاری پێشنیار كردووه‌، به‌ڵام یانه‌كه‌ ئه‌و پێشنیاره‌ی ره‌تكردۆته‌وه‌.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌م وه‌رزه‌دا، كه‌ مانچه‌سته‌ر سیتی توانیویه‌تی سێ نازناوی ناوخۆیی له‌ ئینگلته‌را به‌ده‌ستبهێنێت، سانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی یاری نه‌كردووه‌.





loading...











زۆرترین بینراوەکان