مه‌رجی خه‌یاڵی نه‌یمار بۆ چوونه‌ نێو ریزه‌كانی ریاڵ مه‌درید ئاشكرا كرا


رۆژان رەحمان رەسول  |   11:00:39 2019-05-31  |   (575) جار خوێندراوەتەوە

loading...
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی، بڕی ئه‌و پاریه‌ ئاشكرا ده‌كات، كه‌ نه‌یمار بۆ چوونه‌ نیو ریزه‌كانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید داوای كردووه‌.
A+    A-

 

به‌ پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی، نه‌یمار دا سیڵڤا هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان، داوای موچه‌ی هه‌فتانه‌ به‌ بڕی 1.5 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی كردووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی شاهانه‌.

 

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ ئێستادا گاریس بێل گرانترین یاریزانی ریاڵ مه‌ردیده‌ و نه‌یماریش له‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رپرسانی یانه‌كه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش یانه‌كه‌ له‌ رووی مادییه‌وه‌ رووبه‌ڕووی كێشه‌ ده‌كاته‌وه‌.

 

جێی باسه‌ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نه‌یمار به‌ موچه‌ی هه‌فتانه‌ی 785 هه‌زار دۆلار گوازرایه‌وه‌ بۆ یانه‌كه‌ی ئێستای، هاوكات له‌ هه‌واڵێكدا رادیۆ (RAC1) ئاشكرایكردووه‌، كه‌ یانه‌ی بارسێلۆنا گفتوگۆكانی بۆ چوونه‌وه‌ی نه‌یمار بۆ نێو ریزه‌كانی ده‌ستپێكردووه‌.





loading...











زۆرترین بینراوەکان