باج ده‌خرێته‌ سه‌ر جگه‌ره‌


نەتەوە  |   14:15:29 2019-05-29  |   (150) جار خوێندراوەتەوە

loading...
رێكخراوی "تەندروستی جیهانی" بڵاویكردوەتەوە، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق پێشنیارێكی بۆ پەرلەمانی وڵاتەكەی بەرزكردووەتەوە كە باج بخرێتەسەر جگەرە بەشێوەیەك بۆ هەر پاكەتێك 500 دینار زیاد بكرێت.
A+    A-

 

سامر حەلفی، بەرپرسی بەرنامەی نەخۆشیە درێژخایەنەكان و بەرەنگاربونەوەی توتن لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی بەرۆژنامەی "سەباح"ی نیمچەفەرمی وتوە، وەزارەتی تەندروستی و ژینگە پێشنیارێكی بۆ پەرلەمان بەرزكردوەتەوە بۆئەوەی باج بخرێتەسەر جگەرە. بەپێی پێشنیارەكە داواكراوە هەر پاكەتێك جگەرە 500 دینار باجی بخرێتەسەر، هەروەها هەمان بڕە پارە بخرێتەسەر 20 گرام لە هەر بەرهەمێكی دیكەی توتن، سەرەڕای ئەوەش ئاماژەی ئاگاداركردنەوە بخرێتەسەر هەر پاكەتێك بەشێوەیەك كە لە 50%ی قەبارەكەی كەم نەبێت.


ئەو بەرپرسەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی هیواشی خواست، لەنیوەی كۆتایی ئەمساڵدا رەزامەندی لەسەر پێشنیارەكە بدرێت. وتیشی "دوای كۆریای باكور، عیراق تاكە وڵاتە باجی نەخستوەتەسەر جگەرە، مانگی حوزەرانی داهاتووش لەعیراقدا هەڵمەتێكی نیشتمانی بۆ روبەڕوبونەوەی توتن بەڕێوەدەچێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان