ناوه‌ندى فه‌له‌كناسی جیهانى یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى دیاریكرد


نەتەوە  |   19:01:06 2019-05-27  |   (6,195) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ناوه‌ندی "فه‌له‌كناسی" نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، رۆژی "چوارشه‌ممه‌ی داهاتووتر 5ی حوزه‌یران یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌بێت".
A+    A-

 

ناوه‌ندی فه‌له‌كناسی نێوده‌وڵه‌تی، كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ ئیماراتی عه‌ره‌بییه‌ رونیكردۆته‌وه‌، له‌و رۆژه‌دا مانگ له‌ سه‌رجه‌م وڵاتی ئیسلامی و عه‌ره‌بی ده‌بینرێت و ئه‌گه‌رێكی كه‌م هه‌یه‌ بۆ گۆڕانكاری ئه‌و واده‌یه‌.


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "به‌پێی ئه‌و ئامێرانه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه‌ بۆ بینینی مانگ رۆژی چوارشه‌ممه‌5 ی حوزیران یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌و پرسه‌ په‌نا بۆ شایه‌تحاڵ ببرێت، كه‌ مانگ ده‌بینێت ئه‌وه‌ واده‌كه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان