حەمید عوسمان ده‌بێت به‌ باوك


نەتەوە  |   16:23:22 2019-05-27  |   (4,669) جار خوێندراوەتەوە

loading...
گۆرانیبێژی ناسراوی كورد "حەمید عوسمان" ئاشكرای ده‌كات، لە ئایندەیەکی نزیکدا دەبێت بە باوکی کچێک.
A+    A-

 

حه‌مید عوسمان، وێنه‌یه‌كی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ تێیدا له‌گه‌ڵ هاوسەرەکەی ده‌ركه‌وتووه‌ و لەسەر وێنه‌كه‌ش نوسیوویه‌تی " ڕێوڕەسمی کچە نازدارەکەم، کە یەتە دنیاوە".


جێی باسه‌ ماوەی چەند مانگێکە حەمید عوسمان هاوسەرگیری دووه‌می کردۆته‌وه‌ و لە ئێستادا هاوسەرەکەی دووگیانە.


حه‌مید عوسمان له‌ گه‌ڕه‌كی ئیبراھیم پاشا له‌ ساڵی ١٩٨٥ له‌ شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌، ھه‌ر له‌ شاری سلێمانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی ته‌واوكردووه‌، له‌ منداڵییه‌وه‌ له‌نێو میوزیك و گۆرانی بووه‌، به‌ڵام زیاتر حه‌زی بۆ گۆرانی ھه‌بووه‌، له‌ ئێستادا یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانیبێژه‌ دیاره‌كانی كوردستان و ماوه‌یه‌كی زۆره‌ سه‌رقاڵی كاری هونه‌رییه‌، به‌ هه‌ردوو شێوازی فۆلكلۆر و ستایلی نوێ گۆرانی ده‌ڵێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان