راهێنه‌ری نوێی یوڤێنتوس ئاشكراكرا 


نەتەوە  |   19:22:13 2019-05-26  |   (440) جار خوێندراوەتەوە

loading...
میدیاكانی ئیتالیا ناوی ئه‌و راهێنه‌ره‌ی ئاشكراكرد، كه‌ مه‌شقی یانه‌ی یوڤێنتوس له‌ شوێنی ئالێگری وه‌رده‌گرێت.
A+    A-

 

به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی هه‌واڵی ئیتالیا، ماوریزیۆ ساری، راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزی له‌ سه‌رووی داواكارییه‌كانی یوڤییه‌ و فابیۆ باراتێچیی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی یوڤێنتوس له‌گه‌ڵ ساری به‌یه‌كگه‌یشتوون و كۆبوونه‌وه‌یان كردوه‌، ئه‌مه‌ش ره‌زامه‌ندیی ساری بۆ وه‌رگرتنی مه‌شقی یوڤێنتوس پێشانده‌دات.


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌وانه‌ ساری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی یوڤی رێككه‌وتووه‌، كه‌ سێ یاریزانی ناپۆلی بگوازرێنه‌وه‌ یوڤی، ئه‌وانیش خالیدۆ كۆلیبالی، فوزی غولام و ئالان ماركوێزن، كه‌ پێشتریش خۆی له‌ ناپۆلی راهێنه‌ریان بووه‌.


جێی باسه‌ راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان له‌ ئینگلته‌را له‌ رۆژانی رابردوو بڵاویانكرده‌وه‌، رۆمان ئه‌برامۆڤیچ سه‌رۆكی یانه‌ی چێڵسی ده‌یه‌وێت راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی ده‌ربكات، دوای ئه‌وه‌ی ساری ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدامی ئه‌و یارییه‌ دۆستانه‌یه‌ ده‌ربڕی بوو، كه‌ له‌ ئه‌مریكا بۆ تیپه‌كه‌ رێكخرابوو، كه‌ پێش به‌ڕێوه‌چوونی فایناڵی یۆرۆلیگ بوو.





loading...











زۆرترین بینراوەکان