به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ نوسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیه‌وه‌..په‌یوه‌ندی به‌ دۆسیه‌كه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریمه‌وه‌ هه‌یه‌


نەتەوە  |   18:33:26 2019-05-26  |   (383) جار خوێندراوەتەوە

loading...
نوسینگه‌ی "سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق" له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ستێوه‌ردانی ناوبراو بۆ ئازادكردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك ره‌تده‌كاته‌وه‌.
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌  26ی ئایاری 2019 له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكردۆته‌وه‌، هه‌ندێك میدیا و كه‌ناڵی ئاسمانی ناسراو و سیاسیه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد، كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستێوه‌ردانی كردووه‌ بۆ ئازادكردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن ئینته‌رپۆڵه‌وه‌ له‌ به‌یروت ده‌ستگیركرا و ده‌ستێوه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ بووه‌ بۆ داوایه‌كی مه‌سعود بارزانی پاش په‌یوه‌ندییه‌كی نێوانیان، به‌پێی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی بڵاوكرایه‌وه‌.


له‌ به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، "له‌كاتێكدا به‌ ته‌واوی ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌ر جۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و مه‌سعود بارزانی-دا ده‌رباره‌ی ئه‌و پرسه‌ نه‌ به‌ راسته‌وخۆ و نه‌ به‌ نێوه‌ندگیر رویدابێت، دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاگادارنه‌كراوه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك تا دوای ئازادكردنی له‌ رۆژی دواتردا و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستێوه‌ردانی نه‌كردووه‌".


رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: فوئاد حسێن، وه‌زیری دارایی له‌ فڕۆكه‌دا رووداوی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی پێڕاگه‌یاندووه‌ له‌میانه‌ی گه‌شته‌كه‌یاندا له‌ چوارچێوه‌ی وه‌فدێكی ره‌سمی بۆ كوه‌یت له‌ ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌ 22ی ئایار.


به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی پاش ئه‌وه‌ داوای كردووه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سمی بكرێت "بۆ زانینی رووداوه‌كان و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی به‌رپرسانه‌ی پێویست"، نوسینگه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران داواشی له‌و سیاسی و میدیاكارانه‌ كرد، كه‌ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ناڕاستانه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ ره‌تیبكه‌نه‌وه‌ و راستیه‌كه‌ وه‌ك خۆی بۆ رای گشتی رونبكه‌نه‌وه‌ و وه‌ك پابه‌ندبون به‌ رۆڵی پیشه‌یی و ئه‌خلاقی و نیشتیمانی و پابه‌ندبوون به‌ بێلایه‌تی و راستگۆیی و رونكردنه‌وه‌ی راستییه‌كان.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان