وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی نەجمەدین کەریمەوە بڵاوکردەوە


نەتەوە  |   15:12:19 2019-05-26  |   (1,346) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لەسەر دەستگیرکردنی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکوک وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
A+    A-

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، كه‌ ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی ئایار بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاوتووه‌، لەسەرەتاوە وەزارەتی ناوخۆ زانیاری لەسەر ئەو بابەتە هەبووە لە رێگەی فەرمانگەکانی پۆلیسی عەرەبی و نێودەوڵەتی ئەنتەرپوڵەوە تەواوی ڕێوشوێن وڕێکارە یاساییەکانی گرتوەتەبەر بۆ گەڕاندنەوەی داواکراوان بۆ بەردەم دادگاکانی عێراق.


ئاماژە بەوەشکراوه‌، دوای بوونی زانیاری لەسەر دۆسیەکە وەزارەتی ناوخۆ لەڕێگەی نوسینگەی ئەنتەرپوڵی بەغداوە نوسراوێکی بە ژمارە ٨٢٥٩ لە ٢١ی ئایار ئاڕاستەی ئەنتەرپوڵی بەیروت کردوە لە لوبنان، بۆ دەستگیرکردنی نەجمەدین کەریم، کە لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە بەتۆمەتی بەهەدەردانی سامانی گشتی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.


لە نوسراوەکەدا هاتوە داوا لە ئەنتەرپوڵی بەیروت کراوە نەجمەدین کەریم بهێڵرێتەوە لەو وڵاتە تا لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە دۆسیەکەی ڕەوانە دەکرێت.


له‌به‌شێكی تری نوسراوه‌كه‌ی وەزارەتی ناوخۆ هاتووه‌، لە لایەن ئەنتەرپوڵی لوبنانەوە ئاگادارکراونەتەوە کە نەجمەدین کەریم بە کەفالەت بەپێی یاساکانی ئەو وڵاتە ئازاد کراوە و پاسپۆرتەکانی لێسەندراوەتەوە بۆ ئەوەی نەتوانێت گەشتی هیچ وڵاتێک بکات تا ئەو کاتەی دۆسیەکانی لە بەغداوە دەگاتە لوبنان.


ڕونیشیکردۆته‌وه‌، لەگەڵ لایەنی دادوەری لوبنان لەسەر خەتن بۆ ئەوەی بەپێی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەکان تۆمەتبار نەجمەدین کەریم ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری عێراق بکرێتەوە.


جێی باسه‌ رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە ڕۆژنامەیەکی لوبنانی هەواڵی دەستگیرکردنی نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوکی بڵاوکردەوە و رایگه‌یاندووه‌، لەلایەن چەند کەسایەتیەکەوە هەوڵی ناردنەوەی ناوبراو دەدرێت بۆ هەولێر، بەڵام بەغدا هەموو هەوڵەکانی هەولێر ڕەتدەکاتەوە لە پێناو ئازادکردنی نەجمەدین کەریمدا و پێی وایە ناوبراو لە لایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکراوە نەک دەزگای دادوەری هەرێمی کوردستان.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان