كۆتا قسه‌ی وه‌زیری دارایی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ له‌ پێش جه‌ژن 


نەتەوە  |   19:26:36 2019-05-25  |   (18,669) جار خوێندراوەتەوە

loading...
جێگری سەرۆكی "لیژنەی دارایی" لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، بەدواداچوونمان كردووە بۆ دابەشكردنی مووچە پێش جەژنی رەمەزان بەڵام وەزیری دارایی رایگەیاندووە دابەشكردنی مووچە دەكەوێتە دوای جەژن و هیچ پلانێك نییە بۆ دابەشكردنی مووچە.
A+    A-

 

هیڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان له‌ لێدوانێكدا به‌ رادیۆ نەوای راگەیاندوه‌، دوای ئەوەی لە رۆژانی رابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە، كە پێش هاتنی جەژن مووچەیەكی دیكە دەدرێتە مووچە خۆران، بۆ ئەوەش پەیوەندیمان بە وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە كردو پێی راگەیاندین كە هیچ پلانێك نییە بۆ دابەشكردنی مووچەو حكومەتی عیراقیش پارەكە رەوانە ناكات تا ئەو وادەیە".


ناوبراو وتیشی: "ئەگەر پارەكە لەلایەن حكومەتی عیراقیشەوە رەوانە بكرێت داهاتنی تەواو كار بە نەوتی هەرێم دوادەكەوێت بۆ ئەوەش دابەشكردنی مووچە دەكەوێتە دوای جەژانی رەمەزان".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان