ماریا هه‌ورامی و عادل هه‌ورامی چی یه‌كترن؟


نەتەوە  |   18:37:40 2019-05-25  |   (1,908) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌ میانی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌یه‌كدا خانمه‌ گۆرانی بێژی ناسراوی كورد "ماریا هه‌ورامی" بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرایده‌كات، كه‌ له‌ گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند "عادل هه‌ورامی" خزمن.
A+    A-

 

ماریا له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی كورد ماكس، كه‌ تێیدا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ عادل هه‌ورامی پێكه‌وه‌ ده‌ركه‌وتن ئاشكرایكرد، كه‌ خاڵوزا و پورزان و به‌ هۆیه‌شه‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر گۆرانییه‌كی نوێی عادل هه‌ورامی بڵاوبكرێته‌وه‌ پێشتر گوێبیستی ده‌بێت.


ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده‌ پێكه‌وه‌ خاوه‌نی ڤیدیۆ كلیپێكن به‌ناوی "سه‌حه‌ر" و هه‌ردووكیان له‌ گۆرانی بێژه‌ ناسراوه‌كانی كوردن و خاوه‌نی هه‌وادارێكی به‌رچاون.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان