هونه‌رمه‌ندێكی كورد تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بووه‌


نەتەوە  |   16:03:56 2019-05-25  |   (6,137) جار خوێندراوەتەوە

loading...
هونه‌رمه‌ندی "میوزیکژەن"، عەلی باڵەبان، تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە و پزیشکانیش 10 ڕۆژیان بۆ چاره‌سه‌ری خێرایی داناوە.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ نوێنەر ھۆگر، میوزیکژەنی کورد، کە ھاوڕێی عەلی باڵەبانە، لەبارەی ڕەوشی تەندروستیی عەلی بەماڵپه‌ڕی باسنیوزی ڕاگەیاندوه‌، "بەداخەوە عەلی تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە و پێویستی بە چارەسەری خێرایە، داوا لە ھەموو لایەک دەکەین بە ھانایەوە بێن و ھاوکاری بکەن".


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، پزیشکەکانی عەلی بە خانەوادەکەیان ڕاگەیاندووە، دەبێت لە ماوەی 10 ڕۆژی داھاتوودا چارەسەر بکرێت، بە پێچەوانەوە بەھۆی سەختیی نەخۆشییەکەیەوە، ئەگەری ھەیە گیان لە دەست بدات.


وتیشی: "بەھیواین بەزووترین کات چارەسەری نەخۆشییەکەی بکرێت، چونکە خانەوادەکەیان توانای دابینکردنی ئەو بڕە پارەیان نییە، کە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەی پێویستە".


جێی باسه‌ عەلی کرمانی، ناسراو بە عەلی باڵەبان، خەڵکی کەرکووکە، ژەنیاری ئامێری باڵەبانە، میوزیکی بۆ چەندین گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد ژەنیوە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان