ئێران به‌ دوو چه‌كی نهێنی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌كات


نەتەوە  |   14:05:46 2019-05-25  |   (1,049) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌رپرسێكی ئێران ده‌ڵێت "هەرچەند ئەگەری ڕوودانی شەڕ لە نێوان ئێران و ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک لە ئارادا نییە، بەڵام ئەگەر بێت و شەڕ ڕوو بدات، بە دوو چەکی نوێ و نهێنی کەشتیگەلی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا لەناو دەبەین".
A+    A-

 

مورتزا باقری، ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران لە وتووێژێکدا کە له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی "میزان" ئەنجامی داوە، وتوویەتی: " "ئەمریکا بڕیاریداوە دوو کەشتیی جەنگی ڕەوانەی ناوچەکە بکات، بەڵام ئەگەر بێت و کەمترین گەمژەیی بکات، ئەوا لە ڕێگە پەنابردن بۆ دوو جۆر موشەک و چەکی نهێنییەوە، بۆ بنی دەریا نقوومیان دەکەین بە سەرباز و فڕۆکەکانییەوە."


ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمریکا دودڵە سەبارەت بە موشەکە وردەکارەکانی ئێران، کە لە توانایدایە هێرشی پێ بکرێتە سەر فڕۆکەهەڵگرەکان. ڕوونیشیکردەوە، جەنگ نایانترسێنێت، چونکە ئامادەن بۆ هەموو بارودۆخێک.


سەبارەت بە ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی ئێرانیش قوربانی جەختیکردەوە، ئەگەر ڕێگری بکرێت لە هەناردەی نەوتی ئێران، ئەوا هیچ مانایەک نامێنێتەوە بۆ قسەکردن دەربارەی ئاسایشی گەرووی هورمز.


لە کۆتایی وتەکانیدا ئەو لێپرسراوە سەربازییە باڵایەی ئێران ڕایگەیاندووە، ئەمریکا ترسی هەیە لە هەژموونی هەرێمایەتیی ئێران لە ناوچەکە و بوونی هێزی جەماوەری و بەرگری، کە دەتوانن ببنە هێزێکی وەڵامدەرەوەی ئێران و ئیسرائیل، هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دروستکردنی ئاڵۆزی لە ئێراندا سەرکەوتوو نابێت، ڕووبەڕووبوونەوەش لە نێوان تاران و واشنتۆندا چارەنووسسازە، چونکە دوژمن سەرپشکیان دەکات لە نێوان جەنگ و بەرپاکردنی ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا.


ماوەی نزیکەی یەک مانگە ئەمریکا ئاشکرای کردووە، بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئێران و پتەوکردنەی هێزە سەربازییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کەشتیگەلی ئابراهام لینکۆڵن و فڕۆکەی B52 و فڕۆکەی بۆم‌هاوێژی ڕەوانەی کەنداو و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.


ئەم هەڵوێستەی سوپای پاسداران لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ئەمریکی و ئێران لە یەک دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە ڕوونی ئاشکرایان کردووە کە هیچکامیان مەبەستی شەڕیان نییە و تەنیا بەمەبەستی بەرگری جموجۆڵی سەربازییان لە ئارا دایە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان