ئه‌و سه‌وزه‌ باوه‌ی لەشێرپەنجە دەتپارێزێت


نەتەوە  |   18:31:50 2019-05-24  |   (769) جار خوێندراوەتەوە

loading...
شویت لەز سەوزە باوانه‌یه‌، کە لە زۆرێک خۆراکدا بۆ تامخۆشی بەکاردێت، چەندین سودی ھەیە بۆ مرۆڤ لەنێویاندا پاراستن لەشێرپەنجە، جگه‌ له‌وه‌ش چه‌ندین سودی سه‌رسوڕهێنه‌ری تری هه‌یه‌، كه‌ بریتیه‌ له‌:
A+    A-

 

- سەرباری مەگنیسیۆم و ئاسنو کاربۆھیدرات و فسفۆر و پۆتاسیۆم و سۆدیۆم، پرۆتینی تێدایە. 
- کۆلیسترۆڵی خراپ و چەوری سیانی دادەبەزێنێ.
- ئازاری دووگیان بون و سوری مانگانە کەم دەکاتەوە
- دژە ئۆکسانێکی زۆری تێدایە. 
- ئەگەری توشبونی به‌ وەرەمی شێرپەنجەیی کەمدەکاتەوە. 
- بۆنی ناخۆشی دەم ناھێڵێت بەتایبەت میکرۆبی لێو و ددان کەم دەکاتەوە.
- شویت ھەرس باش دەکات و چارەسەری گرفتی کۆئەندامی ھەرس دەکات و ھاندەری دەردانی گیراوە زەردەکەی کۆئەندامی ھەرسە.
- لەغازاتی ناوسک رزگارت دەکات.
- کوالێتی خەوتن باش دەکات.
- ئەگەری دڵەراوکێ و گرفتی شوێنی کار کەمدەکاتەوە. 
- دژە بەکتریا و کەڕووە.
- بۆ تەندروستی ئێسک بەسوودەو بەھێزی دەکات بەھۆی بونی رێژەیەکی زۆری کالیسیۆمەوە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان