گواردیۆلا بوو بە راھێنەری یۆڤانتۆس


نەتەوە  |   16:35:18 2019-05-23  |   (227) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پیپ گواردیۆلا راھێنەری یانەی مانچستەر سیتی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس گەیشتووەتە رێککەوتن و بۆ ماوەی چوار وەرز دەبێتە راھێنەری ئەو یانەیەو رۆژی واژۆکردنی گرێبەستەکەش ئاشکرا دەکرێت.
A+    A-


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی Agenzia Giornalistica Italia ئەوە ئاشکرا کرا کە پیپ گواردیۆلا راھێنەری یانەی مانچستەر سیتی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆسدا گەیشتووەتە رێککەوتن و بۆ ماوەی چوار وەرز دەبێتە راھێنەری ئەو یانەیە و بەپێی نوێترین ھەواڵیش رۆژی 2019/6/6 پیپ گواردیۆلا بە رەسمی بۆندەکە لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆسدا ئیمزا دەکات و رۆژی 2019/6/14-ش بە فەرمی بە میدیاکان دەناسێندرێت.

 

 ئەوەی جێی ئاماژەیە یانەی یۆڤانتۆس لە بەرامبەر وەرگرتنی ئەرکی راھێنانی تیپەکەیدا مووچەیەکی گەورە و خەیاڵی بۆ پیپ داناوە کە ساڵانە 24 ملیۆن یۆرۆیە، ئەو پێگەیە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە رۆژی سێشەممە پیپ لە شاری میلان چاوی بە باراتچی بەڕێوبەری وەرزشیی یانەی ناوبراو کەوتووەو لەسەر ئەو گواستنەوەیەش رێککەوتوون.





loading...











زۆرترین بینراوەکان