یەكەم ڕۆژی جەژنی رەمەزان دیاریكرا


نەتەوە  |   15:48:00 2019-05-23  |   (2,661) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لەرێگەی ڕۆژمێری ساڵی كۆچییەوە، عەرەبسستانی سعودیە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی دیاری کرد و هاوکات شەوی قەدر-یش دیاری كراوە.
A+    A-


 

بەپێی رۆژمێری كۆچی، كە بە فەرمی لەلایەن شانشینی سعودیەوە دەركراوە، یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان لە 6ی ئایار دەستی پێكردووە و لە 4ی حوزەیران كۆتایی دێت و رۆژی 5ی حوزەیران دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی شەوال و یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

 

هەر بەپێی ئەو رۆژژمێرە، شەوی قەدەر، كە بە شەوی 26 لەسەر 27ی رەمەزان دیاریکراوە، دەكاتە شەوی 31ی ئایار (واتە شەوی هەینی لەسەر شەممەی داهاتوو).

 

هاوكات خانەی فەتوای میسر لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە، كە لەئێوارەی رۆژی 3ی حوزەیرانەوە بۆ چاودێریكردنی هیلالی مانگی شەوال دادەنیشن و راستەوخۆش لەڕێگەی كەناڵەكانی راگەیاندنەوە بینینی مانگ پەخش دەكرێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان