پارێزگاری کەربەلاش لەژێر گوشاری ئەنجومەنی پارێزگادا دەستی لەکارکێشایەوە


نەتەوە  |   14:46:36 2019-05-23  |   (147) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ربه‌لا ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌ست له‌كارپێكێشانه‌وه‌ى پارێزگارى شاره‌كه‌ دا و لەبارەی هۆکاری دەستلەکار کێشانەوەکەشەوە زانیاریی زیاتر دەخرێتەڕوو.
A+    A-


بە پێی هەواڵێکی سایتی دواڕۆژ کە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رێکەوتی 2019/5/23 بڵاوکراوەتەوە: ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەربەلا بەزۆرینە ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌ست له‌كارپێكێشانه‌وه‌ى عه‌قیل ته‌ریحى، پارێزگارى ئەو پارێزگایە داوه‌و‌ تێیدا هاتووە ده‌نگى 17 ئه‌ندام له‌ كۆى 26 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ لەگەڵ دەست لەکارکێشانەوەی ناوبراودا بووە.

 

دەشڵێت: "ده‌ست له‌كارپێكێشانه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى داوایه‌كى محه‌مه‌د ته‌ڵقانى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ن و به‌هۆى سه‌رپێچى دارایى و ئیدارى و یاساییه‌وه‌ بووه‌".

 

ئەوەش لەکاتێکدایە ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەربەلا له‌ دانیشتنى دوێنێدا نه‌یتوانى ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ بدات، به‌هۆى كشانه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانەوە به‌ هۆكارێکی نه‌زانراو.

 

ئەمەش بە دووه‌م دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگار داده‌نرێت له‌سه‌ر ئاستى عیراق دوای ئەوەی له‌ رۆژی 2019/3/24 دا په‌رله‌مانى عیراق نەوفل عاگوب، پارێزگارى نەینەوا و جێگرەکەیی له‌ پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه‌.





loading...











زۆرترین بینراوەکان