یەکێتی ئه‌م پۆسته‌ لە بەغدا وەرده‌گرێت


نەتەوە  |   19:19:14 2019-05-22  |   (733) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لیژنەی "پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران"، ئەمڕۆ ھەڵبژاردنی بۆ سەرۆکی لیژنەکە ئەنجامداو پەرلەمانتارێکی یەکێتیش بووە سەرۆکی لیژنەکە.
A+    A-

 

شێرکۆ میروەیس، پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوه‌: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لیژنەکەمان ھەڵبژاردنی بۆ سەرۆک و جێگر و بڕیاردەر ئەنجامداو بەندە لەکۆی ٢٢ دەنگی ئەندامان، بە ١٣ دەنگ بوومە سەرۆکی لیژنەکە.
ناوبراو وتیشی:"ھەریەک لە د.زافر عانی وەکو جێگری سەرۆکی لیژنەکەو د.ئیقبال عەبدولحوسێن وەکو بڕیاردەری لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ھەڵبژێردران".


بەوتەی شێرکۆ میروەیش، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لیژنەیەکی سیادییەو لە گروپی (A)یە و پێشتریش فراکسیۆنی یەکێتی جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزەی وەرگرتووەو لە دانوستانداین بۆ وەرگرتنی بڕیاردەر یان جێگری لیژنەیەکی دیکە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان