نوێترین زانیاری لەبارەی باری تەندروستی سنوور ھەورامی


نەتەوە  |   18:02:32 2019-05-22  |   (2,141) جار خوێندراوەتەوە

loading...
خانمە پێشکەشکاری کورد، "سنوور ھەورامی" دوای مانەوەی چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە، ڕەوشی تەندروستی باشتر بووە و دۆخی ژیانی لە مەترسی دەرچووە.
A+    A-

 

بەپێی زانیارییەکان، دوای ئه‌وه‌ی له‌ رۆژانی رابردوودا تووشی روداوی هاتوچۆی سه‌خت بوو له‌ئێستا ڕەوشی تەندروستیی سنوور ھەورامی جێگیرە و مەترسی لەسەر گیانلەدەستدانی نەماوە، ھاوڕێ نزیکەکانی لەمبارەیەوە ئاشکرایان کردووە، ئەو ئێستا ھەر لە نەخۆشخانە خەوێنراوە، بەڵام باری تەندروستی باشترە.


چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، سنوور ھەورامی بەھۆی ڕووداویکی ھاتوچۆ بە سەختی بریندار بوو و لە نەخۆشخانە خەوێنرا بوو، پزیشکان ماوەیەکی کەمیان بۆ مانەوەی لە ژیان دیاریكردبوو.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان