شه‌پۆلێكی گه‌رمای به‌هێز به‌ڕێوه‌یه‌


نەتەوە  |   17:42:53 2019-05-22  |   (1,011) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌چه‌ند "رۆژی داهاتوو"دا، شه‌پۆلێكی گه‌رمای به‌هێز، ناوچه‌كانی عیراق ده‌گرێته‌وه‌، به‌رپرسێكی كه‌شناسیی هه‌رێمیش له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
A+    A-

 

ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت به‌ كه‌شناسیی عیراق بڵاویكردۆته‌وه‌، رۆژی هه‌ینی 24/5/2019، شه‌پۆلێكی به‌هێزی گه‌رما، زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عیراق ده‌گرێته‌وه‌و تا یه‌ك هه‌فته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه‌.


لای خۆیه‌وه‌ ئاسۆ كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی سلێمانی ڕایگه‌یاندوه‌، له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێمه‌وه‌ هیچ شتێك له‌باره‌ی هاتنی شه‌پۆلی گه‌رما بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌م شه‌پۆلی بارانبارینه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كه‌ ناوچه‌كه‌مانی گرته‌وه‌، له‌ ڕاپۆرته‌كاندا هاتبوو بۆ ڕۆژانی دواتر پله‌كانی گه‌رما نزمده‌كاته‌وه‌.


ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بۆیه‌ ئه‌و شه‌پۆله‌ گه‌رمایه‌ی باس ده‌كرێت، زیاتر ڕاگه‌یاندنه‌كانی باشوری عیراق بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌و باسی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كانی خۆیان ده‌كات.


وتیشی: سه‌رباری ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پله‌كانی گه‌رما له‌هه‌رێمی كوردستانیش به‌رزببێته‌وه‌، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ نابێت و ئه‌و شه‌پۆلی گه‌رمایه‌ش ناوچه‌كانی هه‌رێم ناگرێته‌وه‌.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان