رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ شوان جه‌زاوه‌


نەتەوە  |   16:40:46 2019-05-22  |   (1,771) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەکتەری کورد "شوان جەزا"، نیگەرانی خۆی بەرامبەر ئەو پۆستانە دەردەبرێت، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە ناوی ئەو دەکرێت.
A+    A-

 

شوان جەزا، ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی درامای "سه‌مای ته‌رزه‌" له‌ لێدوانێكدا ڕایگەیاندوه‌، "بەداخەوە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا 22 ھەژماری فەیسبووک بە ناوی منەوە کراونەتەوە، ئەوان کۆمێنتی ناشیرین بە ناوی منەوە دەنووسن و بە ناوی منەوە قسەی نەشیاو بە خەڵک دەڵێن، ھەروەھا پۆستی جیاواز لەسەر کارەکانی من دەنووسن، ئەمەش تەواو نیگەرانی کردووم".


ناوبراو ده‌شڵێت: "لەم ماوەیەدا بەردەوام ھەڕەشەم لێ دەکرێت، ئەو شتانەی کە لەسەرم و بە ناوی من بڵاو دەکرێنەوە، ھەرگیز من ناڕوخێنن، ورەی زیاترم پێ دەدەن".


جێی باسه‌، شوان جەزا، خەڵکی شاری سلێمانییە، بەشداریی چەندین فیلم و زنجیرە درامای تەلەڤزیۆنی کردووە، كه‌ دوایینیان درامای "سه‌مای ته‌رزه‌"یه‌، كه‌ ئێستا له‌كوردستان په‌خش ده‌كرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان