پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌ سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتن


نەتەوە  |   13:56:30 2019-05-22  |   (284) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌ وته‌ی "جێگری بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای دیجلە"، ئەوان و هێزە عێراقییەكان لەسەر هاوئاهەنگی و دابینكردنی ئاسایشی رۆژئاوای دیجلە، رێككەوتوون.
A+    A-

 

هاشم سیتەیی، جێگری بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای دیجلە بە ماڵپەڕی فەرمیی راگه‌یاندووه‌: ""ئێمە و فیرقەی ١٥ی هێزە عێراقییەكان، دەربارەی چەندین خاڵی سەربازی و پەیوەست بە ژیانی خەڵكی ناوچەكە رێككەوتووین، یەكەم هەنگاویش كردنەوەی رێگای سحێلا و زوممار بوو".


وتیشی: "دواتر هاوئاهەنگی دەكەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی جموجۆڵی داعش و پڕكردنەوەی هەر بۆشاییەكی ئەمنی لەم ناوچەیەدا هەبێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان