واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ راگه‌یه‌نرا


نەتەوە  |   13:25:54 2019-05-22  |   (10,205) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌ باره‌ی موچه‌ی "ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی له‌پشكنین ده‌رچوون و موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ " رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت و سه‌رۆكی یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانیش ده‌ڵێت: بەڵێنمان وەرگرتووە پێش جەژن موچەیان بۆ خەرج بكرێت.
A+    A-

 

سامان حسێن، سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان، ڕایگەیاند: ئەو كەمئەندامانەی دووبارە پشكنینیان بۆ كراوەتەوەو لەپشكنینەكاندا دەرچوون، تائێستا موچەیان بۆ نەبەستراوە.


وتیشی: بەڵێنمان پێدراوە بەر لەجەژنی رەمەزان، هاوشێوەی كەمئەندامانی دیكە، موچەیان بۆ ببەسترێت و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی كار كاروباری كۆمەڵایەتی لە پەیوەندی بەردەوامداین، كە لیستی ئەو كەم ئەندامانەی لەپكشنینەكاندا دەرچوون، بۆ وەزارەتی دارایی رەوانە بكەن.


سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامان راشیگه‌یاند، وەزارەتی دارایی هیچ گرفتی نییەو هەر كات لیستەكانیان بۆ رەوانە بكرێت، پارەی پێویست دابین دەكەن.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان