عێراق.. خۆپیشاندانی بەرفراوان بەرێوەدەچێت


نەتەوە  |   19:42:04 2019-05-21  |   (754) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لەسەر داوای موقتەدا سەدر بریارە لەسەرتاسەری شارەكانی عێراقدا خۆپیشاندانی بەرفراوان بەرێوەبچێت.
A+    A-

 

لەراگەیەنراوێكدا نوسینگەی موقتەدا سەدر بڵاویكردوەتەوە، رۆژی چوارشەممە لەسەرتاسەری شارەكانی عێراق جگە لەشاری نەجەف خۆپیشاندانی بەرفراوان بەرێوەدەچێت.


رونیشكراوه‌ته‌وه‌، خۆپیشاندانەكە بەمەبەستی پاڵپشتیكردنی عێراقە و دوورخستنەوەیەتی لە كێشەو ململانی سیاسی و ئیقلیمی و نیودەوڵەتیەكان و هەروەها بۆئەوەشە كە عێراق نەكرێتە بەشێك لە كێشەكان و دووربخرێتەوە لەشەڕ و هەموو ئاژاوەیەك كە لەناوچەكەدا روودەدات، هه‌روه‌ها داواش لە هاوڵاتیان دەكەین بەشداری بەرفروان لە خۆپیشاندانەكەدا بكەن.


جێی باسه‌ رۆژی دووشەممە هەریەك لە هادی عامری و موقتەدا سەدر هۆشداری تووندیاندا لەوەی خاكی عێراق بكرێتە مەیدانی جەنگ و عیراق پەلكێشی گرژی و ئاڵۆزیەكی تر بكرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان