مەراسیمی دەستبەکاربوونی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە دوای جەژن


نەتەوە  |   15:53:36 2019-05-20  |   (7,516) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەندامێکی "فراکسیۆنی پارتی" لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، مەراسیمی دەستبەکاربوونی سەرۆکی هەرێم، کە لەلایەن، پەرلەماندا بە دەنگدان هەڵدەبژێردرێت، دەکەوێتە دوای جەژنی رەمەزان.
A+    A-

 

سەعید مستەفا تەتەرخان، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی باسنیوز ڕایگەیاندوه‌، "بڕیارە مەراسیمی دەستبەکاربوونی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بکەوێتە دوای جەژنی رەمەزان، چونکە مەراسیمێکی شایستە بەڕێوە دەچێت و زۆرێک لە سەرکردە سیاسییەکانی کوردستان و عێراقیش بانگهێشت دەکرێن".


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ھێشتا کاتی کۆبوونەوەی پەرلەمان لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە دیاری نەکراوە، بەڵام "دەکرێت لە غیابی کاندیدەکان، پەرلەمان دەنگ بدات، بۆ ئەمەش چاوەڕوانی پەرلەمان دەکەین".


ئەندامەکەی فراکسیۆنی پارتی جەختی لە وتەیەکی سەرۆکی فراکسیۆنەکەیان کردەوە، کە ئاشکرای کردبوو، نێچیرڤان بارزانی بەپێی ڕێککەوتنەکان، کاندیدی پارتی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕانە بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان