سود و زیانه‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد و گه‌رم


نەتەوە  |   14:15:12 2019-05-20  |   (192) جار خوێندراوەتەوە

loading...
زۆركه‌س له‌ وه‌رزی گه‌رمادا حه‌زیان له‌ خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد و هه‌ندێكیش پێیان وایه‌ ئاوی گه‌رم به‌سودتره‌، لێره‌دا گرنگترین سود و زیانه‌كانی هه‌ر دووكیان ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
A+    A-

 

به‌گوێره‌ی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی سود و زیانه‌كانی خواردنه‌وی هه‌ر دوو جۆری ئاوی گه‌رم و سارد به‌م جۆره‌ن:

 

سوودی ئاوی گەرم:

ئازار کەمدەکاتەوە، دڵەڕاوکێ ناهێڵێت، ئارامی بە جەستە و مێشک دەدات، دژی هەوکردندی قوڕگە و لە وشکبوونەوە دەیپارێزێت، سوڕی خوێن چالاک دەکات، ژەهر لە جەستە دەکاتە دەرەوە و هەوکردنی جیوبەکان ناهێڵێت.

 

زیانەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم:

لە هەندێک کاتدا پلەی گەرمیی لەش بەرز دەکاتەوە، ئاستی بیرەوەری و تەرکیز لاواز دەکات، کاریگەریی نەرێنیی لەسەر نووستن دەبێت، نابێت لە دوای وەرزشکردن بخورێتەوە.

 

سوودی ئاوی سارد:

پلەی گەرمیی لەش دادەبەزێنێت، پارێزگاری لە لەش دەکات لە زیانەکانی تیشکی خۆر، کێشی لەش دادەبەزێنێت، لەدوای وەرزشکردن بخورێتەوە سوودەکەی زیاترە.

 

زیانەکانی:

تێکچوونی سوڕی خوێن، خاوکردنەوەی کرداری هەرس، زیان بە کۆئەندامی هەناسە دەگەیەنێت، مەترسیی هەوکردنی قوڕگ و لەوزەتێنەکان زیاتر دەکات.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان