شه‌پۆلی تری باران بارین به‌ڕێوه‌یه‌


نەتەوە  |   13:33:43 2019-05-20  |   (2,948) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی "هه‌رێم" گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای رۆژی سێشه‌ممه‌ی  خسته‌ڕوو، كه‌ به‌پێی له‌ هه‌ندێك ناچه‌ی باشوری كوردستان باران ده‌بارێت.
A+    A-

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ 21/5/2019،  ئاسمانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم ساماڵ بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت و له‌ هه‌ندی ناوچه‌ش په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، هاوكات له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌گه‌ری باران بارین هه‌یه‌. 


هه‌روه‌ها نزمترین پله‌ی گه‌رما له‌ پارێزگای هه‌ولێر 23 پله‌و به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش 35 پله‌ له‌ سلێمانی نزمترین پله‌ 18 و به‌رزترین 31 پله‌ ده‌بێت و له‌ دهۆكیش نزمترین 19 و به‌رزترین 32 پله‌ و له‌ كه‌ركوك نزمترین 21 و به‌رزترین پله‌ 35 ده‌بێت.


خێرایی باش له‌ نێوان 5 بۆ 10 كلیومه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش 10 كلیۆمه‌تر ده‌بێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان