بەرنامەی پێدانی كارەبای نیشتمانی بەهاووڵاتیان راگەیەنرا


نەتەوە  |   20:06:27 2019-05-19  |   (3,767) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی كارەبا بەرنامەی پێدانی "كارەبای نیشتمانی" درێژدەكاتەوەو بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمیش رایدەگەیەنێت: لەئێستادا نزیكەی 24 سەعات كارەبا دەدرێت بەهاووڵاتیان و تاكۆتایی ئەم مانگەش بەردەوام دەبێت.
A+    A-

 

ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم رایگەیاندوه‌، بەرنامەی پێدانی كارەبای نیشتمانی بەهاووڵاتیان تاوەكو كۆتایی مانگ بەردەوام دەبێت و گۆڕانكاری بەسەردا نایەت.


وتیشی: "لەسەرەتا ئەم مانگەوە رامانگەیاند كە تاوەكو 15ی مانگ، نزیكەی 24 سەعات كارەبای نیشتمانی دەدەین بەهاووڵاتیان، ئێستا بەرنامەكە بۆ كۆتایی مانگ درێژكرایەوە".


به‌وته‌ی ئومێد ئەحمەد، بەرنامەی پێدانی كارەبای نیشتمانی بەهاووڵاتیان بەپێی مانگ دادەنرێت، بۆیە لەدوای سەری مانگەوە بەرنامەی پێدانی كارەبا بۆ جەژن و سەرەتای مانگی (6) دادەنرێت.


بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، كاركردن لەوێستگەكانی غازی سروشتی بەردەوامەو لەئایندەیەكی نزیكدا ئەو وێستگانە دەكەونەكار.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان