سەرۆکوەزیرانی هەرێم و كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێم کۆبوونەوە


نەتەوە  |   16:06:53 2019-05-19  |   (1,132) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆکوەزیرانی هەرێم و "ستیڤ ڤاگن"، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێم کۆبوونەوە و به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوێكیش هه‌ردوولا باسیان لە پەیوەندییەکانی هەولێر و واشنتن کردووه‌. 
A+    A-

 

به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، "لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی هەرێم و کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان چەند تەوەرێکیان تاوتوێ کرد لەنێویاندا: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و باشتر بوونیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه".


هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كەدا كه‌ پێشنیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19/5/2019 له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چووه‌، باس له‌ بارودۆخی سیاسیی عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی رێككه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشكه‌ش كردوه‌.


به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه‌، دۆخی ئێستای موسڵ و ده‌وروبه‌ری،‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ركان، هه‌نگاوه‌كانی قۆناخی دوای داعش له‌ بنبڕكردنی بیری توندڕه‌وی و رێگریكردن له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان به‌ هه‌ماهه‌نگیی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و هاوپه‌یمانان، هەروەها زه‌مینه‌سازیی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ‌ زێدی خۆیان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان